بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر،وەزیری تەندروستی ئێران وتی: ئێمە سەرەڕای سەختی و لەمپەرگەلێک کە بە هۆی گەمارۆکانەوە لەسەرمان بوو، توانیمان لە مێژوودا بێ وێنە بین
بەهرام عەینوڵڵاهی، وەزیری تەندروستی ئێران بە ئاماژە بە هەوڵەکانی حکومەتی ئێران بۆ بەرەنگار بوونەوەی کۆرۆنا ڕایگەیاند: بە دەسپێکی دەوڵەتی سێزدەیەم، واکسیناسیۆنی بەربڵاو دەستی پێکرد و ڕۆژانە زیاتر لە یەک ملیۆن و 600 هەزار ژەم دەکوترا کە ئەوە ڕێکۆردێکی جیهانییە.
Your Comment